TR KU SO
FB X
Kurdistan

مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ بەندیخانەی ئۆرمیە سەرکەتوو بوو

سارا
Yazar
📅 25 Aralık 2021 19:41
پەیامی کورد     ...    مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ بەندیخانەی ئۆرمیە سەرکەتوو بوو

ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی دیسەمبەر ، ٤٦ بەندکراوی سیاسی بەندی سیاسی بەندیخانەی ناوەندی ئۆرمیە پاش ١٢ ڕۆژ مانگرتن و له‌دوای ئەوەی کە داواکارییەکانیان جێبەجێ کرا کۆتاییان بە مانگرتنەکە هێنا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو ٤٦ بەندکراوە لە ڕۆژی یەکشەممە دوو هەفتەی ڕابردووەوە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە فەرمانی بەرپرسی ئه‌و زیندانه‌ لە سەر گواستنەوەی بەندکراوانی سیاسی بۆ بەندێکی نوێ کە بەندێکی ئەمنییە و پێداویستی کەمتری لە بەندی ئێستایان هەیە، مانیان لە خواردن گرتبوو. بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی ئۆرمیە، ڕۆژی ڕابردوو “بەشی” بەرپرسی بەندیخانەی ئۆرمیە چووەتە ناو ئه‌و بەنده‌ سیاسیه‌ و به‌ مانگرتووانی ڕاگەیاندووە کە ناگوازرێنەوە بۆ بەندی نوێ و هەر بۆیەش بەندکراوەکان کۆتاییان بە مانگرتنەکەی خۆیان هێناوە.

Paylas: