کۆمپانیای تایبەت بە فڕۆکە جەنگییە F16ـەکانی عێراق کارمەندەکانی بۆ هەلێر دەگوازێتەوە
پەیامی کورد … کۆمپانیای تایبەت بە فڕۆکە جەنگییە F16ـەکانی عێراق کارمەندەکانی بۆ هەلێر دەگوازێتەوە
کارمەندانی ئەو کۆمپانیایەی تایبەتە بە بەگەڕخستنی فڕۆکە جەنگییە F16ـەکانی عێراق، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی سەریانەوە، بەغدایان بەرەو هەولێر بەجێ هێشت.
کارمەندانی کۆمپانیای (لۆکهید مارتن)ی ئەمریکی، بە مەبەستی بەگەڕخستنی فڕۆکە F16ـەکانی عێراق، لە بنکەی سەربازیی ئاسمانیی بەلەد لە باکووری بەغدا جێگیر کرابوون.
بەهۆی زیادبوونی هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەریان، کۆمپانیاکە 72 کارمەندی خۆی لە بنکەی سەربازیی ئاسمانیی بەلەد گواستووەتەوە هەولێر.
كۆمپانیای لۆكهید مارتن، كۆمپانیایهكی لۆجستی، ئهمنی و سهربازیی ئەمریکییە ئەرکەکەی لە عێراق بریتییە لە بەگەڕخستن و چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکانی فڕۆکە جەنگییە F16ـەکانی عێراق.
ئەمریکا بەردەوام میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی نزیک لە ئێران بە هێرشکردنە سەر باڵوێزخانە و بنکە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە عێراق، تاوانبار دەکات.