TR KU SO
FB X
Kurdistan

"ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی دەنگەکانی (٨) پارێزگا بڵاودەکرێنەوە"

نەهرۆ
Editor
📅 14 Mayıs 2018 20:07

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، کە ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی دەنگەکانی ئەو هەشت پارێزگایەی دیکە کە ماون بڵاودەکەینەوە.

عەلی قادر سەرۆکی لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، کە سەرجەم سکاڵاکانیان رەوانەی نوسینگەی نیشتمانی کۆمسیۆن لە بەغدا کردووە.

دەشڵێت، "ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق هەر بڕیارێک لەسەر سندوقەکان و دەنگەکان بدات ئێمە جێبەجێی دەکەین".

عەلی قادری ئاماژەی بەوەشکردووە، کە سکاڵای یاسایی دژ بەو کەناڵانە تۆمار دەکەن کە پڕوپاگەندەیان بڵاوکردووەتەوە.

جەختیشیکردەوە، کە هەر لایەنێک پۆستەرەکانی کە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن هەڵیواسیون کۆنەکاتەوە شارەوانی بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکات و سزا دەدرێن.

Paylas: