ماوەی لێخۆشبوون لە 15%ی قەرزی كارەبا درێژ كرایەوە
پەیامی کورد … ماوەی لێخۆشبوون لە 15%ی قەرزی كارەبا درێژ كرایەوە
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ماوەی لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی كارەبای درێژ كردەوە و داوا لە بەڕێوەبەراتییەكانی سەربە وەزارەتەكە لە پارێزگاكان و ئیدارەكان دەكات كار بە بڕیارەكە بكەن.
بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم كە واژۆی ئەندازیار كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبای لەسەرە، بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ماوەی لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی كارەبا بۆ هاوبەشەكانی كارەبا درێژ كراوەتەوە.
لە نوسراوەكە كە بۆ بەڕێوەبەراتی گشتی كارەبا لە پارێزگاكان و ئیدارەكان نێردراوە ئاماژە بەوە دراوە، درێژ كردنەوەی ماوەكە بەپێی بڕیاری ژمارە 67ی ئەنجومەنی وەزیرانە لە 27ی 10ی 2021.
وەزارەتەكە داواشی لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان كردووە، تاوەكو 31ی 1ی 2022 كار بە بڕیارەكە بكەن و پابەندبن و كاری پێویست ئەنجام بدەن.