TR KU SO
FB X
Kurdistan

ماوەی ‌(٤) رۆژ بانگەشەی هەڵبژاردن دوادەخرێت

نەهرۆ
Editor
📅 29 Mart 2018 22:33

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بڕیاریدا ماوەی چوار رۆژ وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوابخات.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، سەعید كاكەیی، ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق  راگەیاندووە، کە رۆژی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لە (١٠)ی نیسان بۆ (١٤)ی نیسان دواخرا.
رونیشیکردەوە، کە "هۆكاری دواخستنەكە ئەوەیە لەو كاتەدا یادێكی شیعەكان هەیە، هەندێك لایەنیش داوایانكرد كە وادەی بانگەشە زۆرەو باشتر وایە كەمبكرێتەوە".
لەماوەی رابردوودا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەی راگەیاندبوو، کە رۆژی (١٠-٤-٢٠١٨) بانگەشەی هەڵبژاردن دەست پێدەكات و (١٠-٥-٢٠١٨) كۆتایی دێت، بڕیاریشە رۆژی (١٢)ی هەمان مانگ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەبچێت.

Paylas: