Kurdistan
ئەمڕۆ ڕۆژی ئاڵای کوردستانە
پەیامی کورد ... ئەمڕۆ ڕۆژی ئاڵای کوردستانە
١٧ کانونی یەکەم وەک ڕۆژی ئاڵای کوردستان دیاریکراوە و ساڵانە لەم ڕۆژەدا وەک بۆنەیەکی گرنگ لە بەشێکی زۆر لە دامەزراوە حکومییەکان یادەکە بەرز رادەگیرێت.
٧٥ ساڵ لەمەوبەر و لە ١٧ى کانونى یەکەمى ساڵى ١٩٤٥بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن پێشەوا قازی محەمەد لە مەیدانی چوارچرا لە شارى مهابادى رۆژهەڵاتى کوردستان بۆ یەکەمجار ئاڵای کوردستان هەڵکرا.
هاوکات پەرلەمانی کوردستان بە بڕیاری ژمارە ٢٦ لە بەروارى ١١/١١/١٩٩٩ رۆژی ١٧ی کانونی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی ئاڵای کوردستان دیاریکردوە، کە ساڵانە ڕێوڕەسمی تایبەت بۆ ڕێزگرتن لە ئاڵا لە فەرمانگە حکومییەکان بە لەبەرکردنی جلی کوردی و هەڵکردنی ئاڵا ئەو ڕۆژە بەرز ڕادەگرن.