TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەکگۆرک: بەبێ پێشمەرگە رزگارکردنی موسڵ مەحاڵ بوو

نەهرۆ
Editor
📅 04 Nisan 2018 16:49

نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاندووە، کە  "سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ بەبێ پێشمەرگە مەحاڵ بوو".

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، برێت مەکگۆرک، نوێنەری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەهاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاندووە، کە پێشمەرگە رۆلێكی بەرچاوی هەبوو لە ڕزگارکردنەوەی شاری موسڵ لەدەستی تیرۆریستانی داعش و بەبێ پێشمەرگەش رزگارکردنی شارەکە مەحاڵ بوو.
مەکگۆرک دەشڵێت، کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵ دەدات سوود لە بۆشایی نێوان هەولێر و بەغدا وەربگرێت، بەڵام ئێستا هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ڕێگەیەکی ڕاستیان گرتووەتە بەر".
نوێنەرەکەی ترەمپ، بەپێویستیشی دەزانێت، کە بەغدا و هەولێر بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی هەژموونی ئێران لە ناوچەکە سەرجەم کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

Paylas: