ژمارەی حەشدی شەعبی گەیشتووەتە نزیكەی نیوەی سوپای عێراق
پەیامی کورد... ژمارەی حەشدی شەعبی گەیشتووەتە نزیكەی نیوەی سوپای عێراق
پەیمانگای واشنتۆن ڕایدەگەیەنێت،"واشنتۆن لە نزیكەوە چاودێری هەژمونی حەشدی شەعبی دەكات لەعێراق،ژمارەی گەیشتووەتە (238) چەكدار و بەقەبارەی نیوەی سوپای عێراقە".
پەیمانگای واشنتۆن بڵاویكردووەتەوە،" سودانی, لەمانگی تشرینی دووەمی (2022)دا, رەزامەندی پیشاندا لەسەر دامەزراندنی "كۆمپانیای موهەندیس", نزیكەی (70)ملیۆن دۆلاریشی وەك سەرمایە لە بودجەی گشتی عێراق بۆ تەرخانكرد".
ئاماژە بەوەشدراوە،"چاوەڕواندەكرێت ئەم كۆمپانیایە بەڵێندەرایەتیە, كە حەشدی شەعبی بەڕێوەی دەبات و ئەمریكا ژمارەیەكی زۆری سەركردەكانی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە, گرێبەستی ملیارەها دۆلاری بباتەوە لەچوارچێوەی بەدەستهێنانی پڕۆژەكانی حكومەت بەبێ بوونی ركابەری, هاوشێوەی سوپای پاسدارانی ئێران و كۆمپانیای "خاتەمی ئەنبیاء" كە خاوەنداری دەكات".
ئەوەشخراوەتەڕوو،"حكومەتی عێراق بەكرداری زەویەكی فراوانی داوە بە "كۆمپانیای موهەندیس" گوایە بۆ چاندنی درەخت تەرخانی دەكات, كە لەبنەڕەتدا زەویەكە بۆ كشتوكاڵ گونجاونیەو لەنزیك سنوری ئوردون و سعودیەیە".
هەروەها هاتووە،"گواستنەوەی خاوەندارێتی ئەو زەویە بۆ حەشدی شەعبی و ئەگەری دامەزراندنی بنكەو پێگەی نوێ بۆ ئەو میلیشیایانە لەو ناوچانە, بۆ مایەی نیگەرانی عەممان و ریازە, كە فرۆكەی بێفرۆكەوانی حەشدی شەعبی چەند جارێك بواری ئاسمانی بەزاندون".
بەپێی ڕاپۆرتی پەیمانگاكە،"هاوشانی ئەو گەشە ئابوریە لەسەردەمی سودانیدا كردویەتی, ژمارەی هێزەكانی حەشدی شەعبی زیادیان كردووە, بەجۆرێك تەنها لەماوەی دوو ساڵدا (100) چەكدار زیادیكردووە, كە بەگوێرەی بودجەی (2023)عێراق, كۆی ژمارەی حەشدی شەعبی گەیشتووەتە (238) هەزار چەكدار".
پەیمانگاكە ڕاشیگەیاندووە،"لەئێستادا ژمارەی حەشدی شەعبی گەیشتووەتە نزیكەی نیوەی سوپای عێراق, ئەمساڵ بەغداد (2)ملیارو (700) ملیار دۆلاری بۆ ئەو هێزەی هاوپەیمانی ئێران تەرخانكردووە".
لەمانگی شوباتی ئەمساڵدا حكومەتی سودانی رایگەیاند, ئەكادیمیایەكی سەربازی نوێ تایبەت بە میلیشیای حەشدی بنیاد دەنێت و ئەندامەكانی شایستەی خانەشینیان بۆ دابیندەكرێت.