TR KU SO
FB X
Kurdistan

ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە سلێمانی تا دێت زیاتر دەبێت

سارا
Yazar
📅 18 Haziran 2020 23:30

پەیامی کورد     ...    ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە سلێمانی تا دێت زیاتر دەبێت

 سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌خاكسپاردنی مردووانی كۆرۆنا له‌ سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، هه‌شت كه‌س به‌هۆی ڤیرووسی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، ته‌رمی ٦ كه‌سیان له‌سلێمانی ده‌نێژین و ته‌رمی دوو كه‌سیشیان ره‌وانه‌ی كه‌لار و هه‌ڵه‌بجه‌ كراونه‌ته‌وه‌.

عه‌بدوڵا سه‌نگاوی سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌خاكسپاردنی مردوانی كۆرۆنا له‌ سلێمانی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، " هه‌ر ئێستا ده‌ستده‌كه‌ین به‌ ناشتنی شه‌ش ته‌رمی قوربانیانی كۆرۆنا، دوو ته‌رمیش ڕه‌وانه‌ كه‌لار و هه‌ڵه‌بجه‌ی شاهید كراونه‌ته‌وه‌".
راشیگه‌یاندوه‌، تا ئه‌م ساته‌ له‌ سلێمانی ٨ كه‌س به‌ ڤیرووسی  كۆرۆناوه‌ گیانیان ده‌ستداوه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌خاكسپاردنی مردوانی كۆرۆنا داواشی له‌هاوڵاتیان كردوه‌، پابه‌ندی ڕێنماییه‌ خۆپارێزییه‌كان بن.

Paylas: