ژمارەی کرێکارانی بیانی لە عێراق سەرووی 71 هەزار كرێكارە
پەیامی کورد... ژمارەی کرێکارانی بیانی لە عێراق سەرووی 71 هەزار كرێكارە
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە 71 هەزار کرێکاری بیانی کە مۆڵەتی فەرمیان وەرگرتوە لە عێراقدان بەمەبەستی کارکردن و پەیداکردنی بژێوی ژیانیان.
ئەمڕۆ چوارشەممە نەجم عیقابی وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەدا: ئاماری وەزارەت بۆ کرێکارانی بیانی بۆ ئەو کەسانەن کە مۆڵەتی کارکردنی فەرمییان پێدراوە دەری دەخات كە زیاترە لە71هەزار كرێكار.
ئەوشی خستەڕوو: کرێکارانی بیانی نایاسایی لەهیچ رویەکەوە هەژمارناکرێن، چونکە زۆربەیان وەک سەردانکەر یان گەشتیارێک، یان لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە دێن بۆ وڵات و بەمشێوەیە چونەتە ناو بازاڕی کارەوە و دەستیان بەکارکردن کردوە.
ڕوونیشیكردەوە: بەپێی دوایین ئاماری مانگی 4ی ئەمساڵ، ژمارەی ئەو کرێکارە بیانیانەی کە مۆڵەتی کارکردنی فەرمییان پێدراوە گەیشتوەتە 71 هەزار و 146 کرێکار.