TR KU SO
FB X
Kurdistan

یەپەگە، ئاماری شەڕو پێکدادانەکانی (٨) رۆژی عەفرینی راگەیاند

نەهرۆ
Editor
📅 27 Nisan 2018 01:29

ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە بڵاویکردووەتەوە، کە لە چالاکییە سەربازییەکانی ماوەی (٨) رۆژی رابردوودا لەناوەندی شاری عەفرین (١٢) سەربازی سوپای تورکیا و چەکداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا کوژراون. 

لە راگەیەندراوێكدا، یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)  بڵاویکردووەتەوە، كە لەدووەمین قۆناغی (شەڕی خۆڕاگری) لەرۆژانی (١٧ ە ٢٥)ی نیسان لەناوەندی شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، لانیکەم (١٢) سەربازی سوپای تورکیا و چەکداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا کوژراون.

باس لەوەشکراوە، کە لەو چالاکییانەدا شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە و پاش ئەنجامدانی چالاکییەکانیان بە سەرکەوتوویی بۆ شوێنەکانی خۆیان گەڕاونەتەوە. 

ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە هێمای بەوەشکردووە، کە لە رۆژی (٢٠-١-٢٠١٨)ەوە کە سەرەتای هێرشی سەر عەفرین بوو، تاوەکو ئێستا لە شەڕ و پێکدادانەکاندا دوو هەزار و (٤٢٠) چەکداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا و سەربازی سوپای تورکیا لەهەرێمی عەفرین کوژراون.

Paylas: