TR KU SO
FB X
Kurdistan

کۆماری ئیسلامی و پان تورکەکان خەریکن شەڕی کورد و تورک هەڵدەگیرسێنن

Navas Jan
Admin
📅 21 Eylül 2021 16:17

پەیامی کورد … کۆماری ئیسلامی و پان تورکەکان خەریکن شەڕی کورد و تورک هەڵدەگیرسێنن

لێژنەی شاخەوانیی شاری محەممەدیار، بە فیتی کۆمەڵێک لایەنی ڕەگەزپەرست، دەیهەوێت لە گەشتێکی شاخەوانیدا، نێوی "چیای فەڕەنگ" بگۆڕێت و بیکاتە "بام سولدوز"!

شاخەوانانی کوردیش لەم بارەوە بانگەوازێکیان بلاو کردووەتەوە بۆ خەڵکی کوردستان و دانیشتووانی ناوچەکە و بەتایبەتتر شاخەوانان، کە پێش بە درێژەی پڕۆژەی ئاسیمیلاسیۆن و تورکاندن و گۆڕینی دیمۆگرافیای کوردستان بگرن کە ماوەیە کار لەسەر تێکدانی قەوارەی ژێئۆپلیتیکیی ناوچەکە و دروستکردنی پشێوی و ئاژاوە و دووبەرەکی لەنێوان دانیشتووانی ناوچەکە دەکرێت.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: 

لە درێژەی ئەو هەوڵە قێزەونەدا، ڕەگەزپەرستەکان ویستیان نێوی کێوی "بوزی سینا" بگۆڕن و بیکەن بە تورکی کە بەرەوڕووی هەڵوێستی بوێرانە و جددیی گەلی کورد بووەوە.

داوا دەکەین گشت خەڵک و بەتایبەت شاخەوانان، بە زووترین کات هەڵوێست بنوێنن و لە ڕێکەوتی دیاریکراودا، لەو شوێنە ئامادە بن و پێش بە چەقاندنی تابڵۆی ڕەشی داگیرکاری بگیرن.

Paylas: