TR KU SO
FB X
Kurdistan

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بە بۆنەی یۆبیلی زێڕینی یەکیتی نووسەرانی کورد

سارا
Yazar
📅 10 Şubat 2020 18:37

پەیامی کورد    ...    ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 10/2/2020، مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بە بۆنەی یۆبیلی زێڕینی یەکیتی نووسەرانی کورد، په‌یامێكى پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌، ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قى په‌یامه‌كه‌یه‌ :

بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی یەکیتی نووسەرانی کورد

بەبۆنەی یۆبیلی زێڕینی یەکیتی نووسەرانی کورد، گەرمترین پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەم، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم. بێگومان رێکخراوەکەتان رۆڵێکی دیار و کاریگەری لە بزاڤی ئەدەبی و رۆشنبیری گەلی کوردستاندا هەبووە، بەتایبەتیش لەپاراستن و  گەشەپێدانی زمانی کوردیدا.  هەروەها  رۆڵی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە داکۆکیکردن لە مافە دیموکراتی و نەتەوەییەکانی گەلی کوردستاندا لە یاد ناکرێ کە بە بەرهەمە بەنرخەکانی، خزمەتێکی زۆری بە بزۆتنەوەی رووناکبیری نەتەوەکەماندا کردووە.

ئومێدی پێشکەوتننتان بۆ دەخوازم و هیوادارم لە کاروانی پڕ پەخششتان لە پێناو خزمەتکردنی زمان و ئەدەبی کوردیدا بەردەوام بن.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/2/10

Paylas: