Kurdistan
پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی ساڵی نوێی زایینییەوە
پەیامی کورد ... پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی ساڵی نوێی زایینییەوە
سەرۆک بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی بڵاوکردەوە و، هیوای خواست "ساڵی 2021 ساڵی كۆتایهاتنی پەتا و نەخۆشی و گرفتەكان بێت".
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینییەوە، پیرۆزبایی لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان و خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم و، هیوای خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەك دەخوازم.
هیوادارم ساڵی 2021 ساڵی كۆتایهاتنی پەتا و نەخۆشی و گرفتەكان بێت و، ئاشتی و ئاسوودەیی بۆ هەموو هاووڵاتیانی كوردستان و عێراق و گشت ناوچەكەمان بێتە دی.