TR KU SO
FB X
Kurdistan

پەیامی سەرەخۆشی مەسروور بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی محەمەد مەلا قادر

سارا
Yazar
📅 16 Ocak 2019 18:58

پەیامی کورد  ...  ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی لە پەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی مامۆستا محەمەد مەلا قادر ڕایگەیاند، مامۆستا محەمەد مەلا قادر پێشمەرگەیەكی دێرین و كەسایەتییەكی شۆڕشگێڕ و نموونەی خۆراگریی و نیشتیمانپەروەری بوو، کە هەمیشە لە تۆماری خەباتی كوردستاندا ناوی بە زیندوویى دەمێنێتەوە.


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
خانەوادەی شۆڕشگێڕی ناسراوی گەلەکەمان مامۆستا محەمەد مەلا قادر
بەداخ  و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و شۆڕشگێڕی ناسراوی گەلەكەمان مامۆستا محەمەد مەلا قادرمان بیست.
مامۆستا محەمەد مەلا قادر پێشمەرگەیەكی دێرین و كەسایەتییەكی شۆڕشگێڕ و نیشتیمانپەروەر و مرۆڤدۆست و هەقبێژی کاروانی کوردایەتی بوو، ڕۆڵی لە قۆناغە سەخت و جۆراوجۆرەكانی مێژووی خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستان دیارە و نموونەی خۆراگریی و نیشتیمانپەروەری بوو، کە هەمیشە لە تۆماری خەباتی كوردستاندا ناوی بە زیندوویى دەمێنێتەوە.
بەو بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و كەسوكار و جەماوەری پارتی و خەڵكی كوردستان دەكەین، لەخودای گەورە داواكارین مامۆستای خوالێخۆشبوو مەلا محەمەد بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و ئۆقرەیی و دڵنەوایی بە هەموومان ببەخشێت.

براتان
مەسروور بارزانی
١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩

Paylas: