پەیامی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ یەکیتی نووسەرانی کورد
پەیامی کورد ... سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بۆنه‌ی یۆبیلى زێڕینی یه‌كیتی نووسه‌رانی كورد په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ئه‌ندامانى ده‌سته‌ی باڵا له یه‌كیتی نووسه‌رانی كورد، نووسه‌ران و ئه‌دیبان و ڕووناكبیرانی كوردستان دەکات.
رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لە راگەێندراوێکدا رایگەیاند، "به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زێڕینی یه‌كیتی نووسه‌رانی كورد له قوڵایی دڵمانه‌وه جوانترین و رازاوه‌ترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م نووسه‌ران و روناكبیران و رۆشنبیرانی كوردستان ده‌كه‌ین و ئومێده‌وارین ئه‌م یاده مەزنە ببێته سه‌رەتایه‌كی نوێ بۆ خزمه‌تکردنی ئەدەب و فەرھەنگی کوردی".
دەقی پەیامەکە بەم شێوەیەی خوارەوەیە ...
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی باڵا له‌یه‌كیتی نووسه‌رانی كورد
نووسه‌ران و ئه‌دیبان و ڕووناكبیرانی كوردستان
به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زێڕینی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد له‌قووڵایی دڵمانه‌وه جوانترین و ڕازاوه‌ترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م نووسه‌ران و رووناكبیران و ڕۆشنبیرانی كوردستان ده‌كه‌ین و ئومێده‌وارین ئه‌م یاده مەزنە ببێته سه‌رەتایه‌كی نوێ بۆ خزمه‌تکردنی ئەدەب و فەرھەنگی کوردی.
یه‌كیتی نووسه‌رانی كورد هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه وه‌ك مەڵبەندێکی ئه‌ده‌بی و ڕووناكبیری ڕۆڵێكی به‌رچاوی بینیوه له‌پاراستنی وشه‌و زمانی ڕەسەنی كوردی. كاریگه‌ریشی له‌مێژووی بنیادنان و پشتیوانی ئه‌ده‌بی به‌ره‌نگاریدا بێوێنه‌یه‌و له‌په‌نجا ساڵی ته‌مه‌نیدا هه‌میشه به‌هه‌ڵوێسته جوانه‌كانی له‌به‌ره‌ی گه‌ل و شۆڕشدا هاتۆته مه‌یدان و له‌م پێناوه‌شدا خاوه‌نی ده‌یان نووسه‌ری شه‌هیدن.
ئەم ڕێکخراوە ڕووناک‌بیری و ئەکادیمییە ھەر لەدامه‌زراندنیه‌وه له‌هێڵه گشتییه‌كانی شۆڕش لاینه‌داوه‌و نووسه‌رانی خاوه‌ن ئیراده‌و هه‌ڵوێستی نەتەوەیی وێڕای ئه‌وه‌ی کە تووشی جۆره‌ها ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌و لێدان و گرتن و ڕاگواستن بوونه‌ته‌وه كه‌چی له‌به‌رامبه‌ر دوژمنه سه‌رسه‌خته‌كه‌ی ئه‌وێ رۆژێ خۆڕاگرانه له‌كۆڕی خه‌باتی شاخ و شاردا به‌نهێنی و به‌ئاشكرا وشه‌ی ئازادیان كردووە به‌دروشم و له‌ماوه‌ی ساڵانی كارکردن و بەخششی ڕۆشنبیریدا خه‌رمانێكی گه‌وره‌یان له‌شاكاری ئه‌ده‌بی و ڕووناكبیری پێشكه‌ش به‌كتێبخانه‌ی كوردی كردووه.
ئه‌م یاده شكۆداره له‌مێژووی ئه‌ده‌بی كوردیدا رۆژێكی جوان و پڕشنگداره، هیوای سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازین و ئومێد ده‌كه‌ین لە داھاتووشدا بەبەرنامەیەکی تۆکمەترو گشتگیرتر کاربکەن بۆ پێشخستنی کلتوور و ئەدەبی کوردی و ئاراستەکردنی نەوەی داھاتوو بەبیرو ھزری قووڵ و پێشەنگانەتان لەپێناو ئایندەی گەش و پاراستنی به‌ها پیرۆزه مرۆڤایەتی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان.
د.رێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
2020/2/10