TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی گشتی پێشوازی لە کونسووڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر کرد

سارا
Yazar
📅 22 Mayıs 2019 19:23

پەیامی کورد   ...   ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢/٥/٢٠١٩ مەسروور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیڤ ڤاگن كونسولی گشتی ئه‌مریكا له‌ هەولێر کرد.

 لەدیدارێکدا  دوا پێشهاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كرا.  هەروەها تیشک خرایە سەر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌. هەر لەو کۆبوونەوەیە چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان بەغدا و هەولێر به‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه‌ خرایە بەرباس.

لەلای خۆیەوە كونسولی گشتی ئه‌مریكا له‌ هەولێر پشتگیری ووڵاتەکەی بۆ بەرنامەی چاکسازی هەرێمی کوردستان و پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و سەقامگیری ناوچەکە دووپاتکردەوە.

دۆخی ئێستای ناوچه‌ کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و هه‌ماهه‌نگی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و هاوپه‌یمانان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

Paylas: