مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو دەکاتەوە .
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی جەلیل گادانی، تێکۆشەری دێرینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە.
لە پرسە نامەکەی سەرۆکی حکوومەت هاتووە، بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی رۆژھەڵاتی کوردستان مامۆستا جەلیل گادانیم بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. هیوادارم خوای مەزن، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کە سوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.
جەلیل گادانی، لە ساڵی ١٩٣٤ لە شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی كوردستان لەدایكبووە، یەكێك لەو تێكۆشەرە دێرینانەیە كە لە سەردەمی كۆماری كوردستاندا لە مەھاباد مێرمنداڵ بووەو لەو كاتەوە تێكۆشانی سیاسی دەستپێكردووە.
ماوەی هەفتەیەک بوو بۆ چارەسەری نەخۆشیی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێری پزیشکیدا بوو، بەڵام ئهمڕۆ بههۆی تێكچوونی باری تهندرووستی، گیانی لهدهستدا.