Kurdistan
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری پەروەردەی بەریتانیا کۆدەبێتەوە
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری پەروەردەی بەریتانیا کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 19 ی نیسانی 2022 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ نەدیم زەهاوی وەزیری پەروەردەی بەریتانیا کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی خوێندن و فێرکردن و گرینگی پرۆسەی پەروەردە و خوێندن لە پێشخستنی کۆمەڵگەدا کرا و جەخت لە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی بەریتانیا و پشتگیریکردنی پرۆسەی چاکسازی لە بواری خوێندن وپەروەردەی هەرێمی کوردستان بە ئاراستەی باشترکردنی کوالیتی خوێندن و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کرا.