TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 19 Temmuz 2023 07:56
پەیامی کورد   ...  مەسروور بارزانی  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە

به‌ بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی ١٤٤٥، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی‌ موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م.
لە خوای میهرەبان داواکارم ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی زیاتری کوردستان و ئاشتی و ئارامی بێت لە جیهاندا.
لەم یادە پیرۆزەدا، جەخت لە برەودان بە پرەنسیپە ڕاستەقینەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و یەکترقبووڵکردن و هزری میانڕەوی ئایینی دەکەینەوە. 


مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Paylas: