TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەرپرسی ئۆفیسی یەکیتی ئەورووپا دەکات

سارا
Yazar
📅 03 Ekim 2021 18:09

پەیامی کورد     ...    مەسروور بارزانی  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەرپرسی ئۆفیسی یەکیتی ئەورووپا دەکات

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە (3ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆکتۆبەری 2021) پێشوازی لە "ماری پارێ"، بەرپرسی ئۆفیسی یەکیتی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە بەرپرسی ئۆفیسی یەکیتی ئەورووپا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.

سەرۆکی حکوومەت، ئاماژەی بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد لە هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری و کارکردن لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان و ئەنجامدانی پڕۆژەی گرینگ و ستراتیژی لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە بێ جیاوازی.

بەرپرسی ئۆفیسی یەکیتی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان، ئامادەیی یەکیتی ئەورووپا ی بۆ هاوکاریکردن و هەماهەنگیکردن لە گەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان دەربڕی. 

هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و میکانیزمەکانی چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن و  پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

Paylas: