TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پارێزگاری نوێی هەولێر دەکات

سارا
Yazar
📅 20 Şubat 2021 21:09

پەیامی کورد     ...   مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پارێزگاری نوێی هەولێر دەکات

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر كرد و جەختی كردەوە: "پێویستە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، خزمەتی هەموو دانیشتووان و پێکهاتە جیاوازەکانی پارێزگای هەولێر بکات، بەتایبەتیش خەڵکی هەژار و کەم دەرامەت".

ئەمڕۆ شەممە 2021/2/20 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئومێد خۆشناو پارێزگاری نوێی هەولێر کرد.

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە پارێزگاری هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا و جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، خزمەتی هەموو دانیشتووان و پێکهاتە جیاوازەکانی پارێزگای هەولێر بکات، بەتایبەتیش خەڵکی هەژار و کەم دەرامەت .

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەدا کە بە هەموو شێوەیەک، پشتیوانی پارێزگاری هەولێر دەکات بۆ ئەوەی لە ئەرکەکەیدا سەرکەوتوو بێت و بە باشترین شێوە خزمەتی هاووڵاتییان بکات.

پارێزگاری هەولێر، سوپاسی پشتیوانی سەرۆکی حکوومەتی کرد و دڵنیاییدا، کە بە هەموو شێوەیەک کار دەکات لە ئاست متمانە و چاوەڕوانییەکانی خەڵکدا بێت، لە پێناو زیاتر بووژانەوە و پێشخستنی هەولێردا.

Paylas: