Kurdistan
مەسروور بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێرانی کرد
پەیامی کورد … مەسروور بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێرانی کرد
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.
ئەو دیدارە لە کاتێکدایە کە پاشنیوەڕۆی هەر ئەمڕۆ، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە محەمەد جەواد زەریف کرد و بەیەکەوە چەند پرسێکیان تاووتوێ کرد.
دوێنێ دووشەممە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەردانێک گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و ئه‌مڕۆش لە رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له لایه‌ن قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لێكرا.