Kurdistan
مەسرور بارزانی: بە بڕی ٦٠ ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانمان لە سندوقی شێرپەنجەدا كردووە
پەیامی کورد … مەسرور بارزانی: بە بڕی ٦٠ ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانمان لە سندوقی شێرپەنجەدا كردووە
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ساڵێكدا ٦٠ ملیۆن دۆلاریان بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی شێرپەنجە تەرخان كردووە.
مەسرور بارزانی لە پەیامێكدا رایگەیاندووە،"لە ماوەی یەك ساڵی ڕابردوودا، بڕی زیاتر لە ٦٠ ملیۆن دۆلارمان لە سندوقی شێرپەنجەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خەرج كردووە.
باسی لەوەشكردووە، دابینكردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ ئەوەی سەرچاوەی پێویست بخەنە بەر دەستی تیمە پزیشكییەكان بۆ چارەسەركردنی نەخۆشەكانی شێرپەنجە.
راشیگەیاندووە، ئەو هاوكارییە بنیادنان و نوێكردنەوەی سەنتەرەكانی چارەسەر و دەرمانیش لەخۆ دەگرێت.