Kurdistan
مەسرور بارزانی دامودەزگاکانی حکوومەتی بۆ بەهاناوەچوونی زیان لێکەوتوانی بوومەلەرزە ڕاسپارد
پەیامی کورد... مەسرور بارزانی دامودەزگاکانی حکوومەتی بۆ بەهاناوەچوونی زیان لێکەوتوانی بوومەلەرزە ڕاسپارد
ئەمڕۆ دووشەممە 6/2/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا ڕایگەیاند، دامودەزگاکانی حکوومەتی بۆ بەهاناوەچوونی زیان لێکەوتوانی بوومەلەرزە ڕاسپاردووە.
لە تویتەکەی سەرۆکی حکوومەتدا هاتووە: بۆ هاوکاری و بەهاناوەچوونی زیان لێکەوتوانی بوومەلەرزە، دامودەزگاکانی حکوومەت، وەزارەتی تەندروستی و دەزگای خێرخوازیی بارزانیم ڕاسپاردوون هاوئاهەنگی لهگهڵ مانگی سوور بکەن لە هەوڵەکانی فریاگوزاری لە تورکیا و سووریا.''
مەسرور بارزانی لە تویتەکەیدا ئاماژەی داوە: '' بۆ ئەم مەبەستە تا ئێستا سێ تیمی فریاگوزاری و 25 ئەمبوڵانس ئامادەن.''