TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسرور بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ خەلکی کوردستان خواست

📅 12 Mayıs 2018 14:29

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ڕۆژى به‌ڕێوه‌چوونى ده‌نگدانى گشتى له‌عێراق بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ، كه‌ له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان  24 ملیۆن هاوڵاتى ده‌نگ ده‌ده‌ن ، له‌یه‌كێك  له‌بنكه‌كانى ده‌نگدان  له‌هاوینه‌ هه‌وارى پیرمام  مه‌سرور بارزانى ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ده‌نگى دا ، له‌دوای ده‌نگدانه‌كه‌ مه‌سرور بارزانى  به‌میدیاكانى ڕاگه‌یاند : 
هیوا دارم  پرۆسەی دەنگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى به‌باشى به‌ڕێوه‌بچێت  ، وه‌هیواش ده‌خوازم ئه‌و به‌ڕێزانه‌ى ده‌رده‌چن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌نگى خه‌ڵك به‌ده‌ست ده‌ینن بتوانن پارێزگارى له‌خه‌ڵكى كوردستان و هه‌رێم بكه‌ن . 

مه‌سرور بارزانى ڕاشیگه‌یاند : هەموو هەوڵێک بۆ پاراستنی مافەکانی خەڵکی کوردستان دەدەین ،  هیوای سەرکەوتنی بۆ خەڵکی کوردستان خواست

Paylas: