Kurdistan
مەسرور بارزانی: كوردستان لە مەترسییەكانی كۆرۆنا بپارێزن
پەیامی کورد … مەسرور بارزانی: كوردستان لە مەترسییەكانی كۆرۆنا بپارێزن
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر داوا لە هاوڵاتیان دەكات ناو تۆمار بكەن و ڤاكسینەكانی دژە كۆرۆنا وەرگرن، بۆ پاراستنی خۆیان و كوردستانیش.
مەسرور بارزانی لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەداوە، هانی خەڵكی كوردستان دەدات ڤاكسین وەربگرن و خۆیان و ئازیزانیان لە مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزن.
نوسیویشیەتی، نزیكەی 200 بنكەی وەرگرتنی ڤاكسین بەردەستن و لە رێی بەستەری تایبەت بە خۆتۆماركردنەوە، ناوی خۆتان بۆ وەرگرتنی ڤاكسین تۆمار بكەن.
سەرۆكی حكوومەت داواشی لە خەڵك كردووە، بە وەرگرتنی ڤاكسین كوردستان لە مەترسییەكانی پەتای كۆرۆنا بپارێزن.