مەسرور بارزانی : ماددەی ١٤٠ کلیلی چارەسەری کێشەکانی بەغدا و هەرێمی کوردستانە
مه‌سرور بارزانی، ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی کرد له " رامۆن بلاکوا " ، باڵیۆزی یەکیتی ئەورووپا لە عێراق .
به‌پێی ڕاگهیندراوێك، له‌م دیدارەدا، وێڕای تاوتوێكردنی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه، گفتوگۆ له‌باره‌ی پەیوەندییه‌كانی هەرێمی کوردستان و یەکێتی ئەوروپا و هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرا.
په‌یوه‌ست به هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ له به‌غدا، مه‌سرور بارزانی، ئاماژه‌ی به‌وه دا، پشتگیری له‌هه‌نگاوه‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كه‌ن و، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شداریكردنی یه‌كسان له‌نێوان پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كان له گفتوگۆكانیاندا به‌رده‌وامن و، رایگه‌یاند: "ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان رۆڵی به‌شداری راسته‌قینه‌ی له بڕیاره سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كاندا، هه‌بێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له رۆڵی ده‌ستوور له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌تایبه‌تی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كرا، له‌وباره‌وه راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، مادده‌ی 140ی ده‌ستوور كلیلی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستانه و، گوتی: "ئه‌م چاره‌سه‌ره ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی وه‌ك یاسای نه‌وت و غاز و بودجه‌ی پێشمه‌رگه".
له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی روونیكرده‌وه، كه ده‌خوازن له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن حكوومه‌تێكی به‌هێز دروست بكه‌ین.
له‌لای خۆیه‌وه باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وڕووپا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی له مه‌سرور بارزانی كرد و رایگه‌یاند، ئه‌نجامه‌كان ده‌بنه چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی بۆ كوردستانێكی به‌هێز و سه‌قامگیر.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وڕووپا بۆ یارمه‌تیدانی هه‌رێمی كوردستان دا و، رایگه‌یاند، یه‌كێتی ئه‌وڕووپا له گفتوگۆی به‌رده‌وام دایه بۆ هاوكاری كوردستان له‌رووی پرۆسه‌ی چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی كوردستان.