Kurdistan
مەسرور بارزانی و کونسوڵی گشتی کوەیت کۆ بوونەوە
پەیامی کورد... مەسرور بارزانی و کونسوڵی گشتی کوەیت کۆ بوونەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی تەمموزی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە عومەر ئەلکەندەری، کونسوڵی گشتیی کوەیت لە هەرێمی کوردستان کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کوەیت، سوپاسی هەوڵ و کۆششی کونسولی گشتی کوەیتی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە کردووە، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.
ە لای خۆیەوکونسوڵی گشتیی کوەیت، سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ هاریکاری و هەماهەنگیی بەردەوامیان لە گەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی.