TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 15 Mayıs 2020 19:16

پەیامی کورد     ...    مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

بەڕێزان/ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان...

بەبۆنەی (٥٨)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیە تێکۆشەرەکەتان، یەکیتی مامۆستایانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و سەرجەم مامۆستایانی کوردستان دەکەین، ئومێدەوارین وەکو ھەمیشە دڵسۆزانە و بەرپرسانە بۆ پشتیوانیکردنی دۆزی رەوای گەلەکەمان و، خزمەتکردنی توێژی کاریگەری مامۆستایان و بەدیھێنانی خواستەکانیان بەردەوام بن. 

یەکیتی مامۆستایانی کوردستان ھەر لە سەرەتای دامەزراندن یەوە بە گیانێکی پیشەییانە لە خەبات و قوربانیدان وچانی نەداوە و لەم رێگا پیرۆزەشدا توانیویەتی چەندین دەستکەوتی زۆر گرینگ بۆ توێژی مامۆستایان بەدیبێنێ، کە مایەی رێز و شانازییە بۆ گەلەکەمان بەگشتی و توێژی مامۆستایان بەتایبەتی.

یەکیتی مامۆستایانی کوردستان، شانبەشانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان لە قۆناغە جیاجیاکانی خەباتدا بەشداری لە ڕەوتی سیاسی و چەکداری گەلەکەمان کردووە، لەو پێناوەشدا وەک رێکخراوێکی پیشەیی رۆڵی دیار و بەرچاوی خۆی ھەبووە لە پێگەیاندنی رۆڵەکانی گەلەکەمان و برەودان بە ھەستی نیشتمانپەوروەری و، ھەوڵی زۆریشی داوە لەپێناو سەرکەوتن و بەدیھێنانی ئامانجە پیشەییەکانی لە ڕووی پەروەردە و فێرکردن لە چوارچێوەی مافە سیاسی و فەرھەنگی و کوولتورییەکان دا.

کاتێک ئێمە ئەو یادە بەرز و پیرۆزە رادەگرین، پشتیوانی خۆمان بۆ یەکێتیەکەتان دووپات دەکەینەوە، ھیوادارین بەھەمان رۆحیەتی کوردپەروەری و نیشتیمانپەروەرییەوە زیاتر برەو بە کار و چالاکیەکانتان بدەن و داکۆکی لە مافە پیشەییەکانتان بکەن و دەستکەوتی زیاتر بۆ سەرجەم مامۆستایانی کوردستان بەبێ جیاوازی بەدیبێنن و پارێزگاری لەو ئەزموونە و دەستکەوتەکانمان بکەن.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و، سڵاو و رێز و وەفاداریی بۆ دامەزرێنەران و تێکۆشەرانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان...

 

مەکتەبی سیاسی

پارتی دیموکراتی کوردستان

١٥ـی٥ـی٢٠٢٠

Paylas: