مەکتەبی سیاسی پارتی ڕاگەیندراوێک بڵاو دەکاتەوە
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەبارەی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له پارێزگای سلێمانی دەڵێت، گومانی زۆریان هەیە، كه به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو ده‌ستكاری ده‌نگی ده‌نگده‌ران كرابێت، داواشدەکات لە سەرتاسەری کوردستان دەنگەکان بەدەست ئەژماربکرێن.
دەقی ڕاگەیێندراوەکە:
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان و به‌راوردكردنی ده‌نگی ده‌نگده‌ركه‌نمان، له پارێزگای سلێمانی و شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و پارێزگایه، گومانی زۆرمان له لا دروست بووه، له‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو ده‌ستكاری ده‌نگی ده‌نگده‌ران كرابێت، هه‌روه‌ها بردنی سندووقه‌كانی ده‌نگدان گومانمان له‌سه‌ر ده‌ستكاریی ده‌نگه‌كان به سوودی لانێكی دیاریكراو زیاتر ده‌كات، شایه‌نی باسه لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی به‌شدار له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به هه‌مان شێوه گومانیان له پاكی و بێگه‌ردیی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی هه‌یه.
بۆیه وه‌كو پارتی رایده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی راگه‌یه‌ندراو قبوڵكراونین و داوا ده‌كه‌ین پڕۆسه‌ی ژماردن به ده‌ست ئه‌ژماربكرێت و، ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی ژماردن به ده‌ست له سه‌رتاسه‌ری كوردستان ئه‌نجامبدرێ به كارێكی باشی ده‌زانین، تا گومانی هه‌موو لایه‌ك بڕه‌وێته‌وه و ئه‌من و ئاسایش و سه‌قامگیری پارێزراو بێ.
مه‌حموود محه‌ممه‌د،
گوته‌بێژی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان