TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی ئێران بە چڕی ناوچەکانی حاجی ئۆمەرانی تۆپباران کرد

سارا
Yazar
📅 11 Temmuz 2019 15:45

پەیامی کورد    ...     تۆپخانەكانی ئێران، دوێنێ سیدەكان و ئەمڕۆش سنووری حاجی ئۆمەرانیان تۆپباران كرد، تۆپبارانەكەش زیانی زۆری بە گوند و ئاواییەكان گەیاندووە و رەز و باخی هاووڵاتیان و پوش و پاوانی گوندەكان سووتاوە و ترس و دڵەڕاوكێش لای گوندنشینان درووست بووە.

كۆماری ئیسلامی ئێران، دوێنێ سیدەكانی تۆپباران كرد و بەو هۆیەوە ئافرەتێكی تەمەن 18 ساڵ شەهید بوو و دوو هاووڵاتی دیكەش بریندار بوون، جگە لەوەش، چەند گوندێك لەو سنوورە چۆڵ كراون و پوش و پاوانی گوندەكانیش هەمووی سووتاوە.

ئەحمەد قادر، قایمقامی شارۆچكەی چۆمان، رایگەیاند: "ئەمڕۆ بەیانی تۆپخانەكانی ئێران سنووری حاجی ئۆمەرانی تۆپباران كرد، تۆپبارانەكەش زیانی گیانی بە دواوە نەبووە، بەڵام رەز و باخی هاووڵاتیان زیانێكی زۆری بەركەوتووە و پوش و پاوانی گوندەكانیش سووتاوە".

قادر گوتیشی، تا ئێستا هیچ گوندێك لە سنووری حاجی ئۆمەران چۆڵ نەكراوە، بەڵام ترس و دڵەڕاوكێ لای دانیشتووانی ناوچەكە دروست بووە.

Paylas: