TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەزڵووم کۆبانێ سوپاسی تایبەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات

سارا
Yazar
📅 12 Nisan 2020 15:50

پەیامی کورد    ...    مەزڵووم کۆبانێ سوپاسی تایبەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات .

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دێموكرات " هەسەدە " لە راگەێندراوێكدا سوپاسی خۆی ئاراستەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات تایبەت بە هاوكارییەكانی پزیشكییەكان دژ بە كۆرۆنا لە ڕۆژئاڤا.

جەنەراڵ مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دێموكرات " هەسەدە " لە توێتێكیدا لە هەژماری فەرمی خۆی سوپاسی خۆی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد تایبەت بە ناردنی شارەزایانی پزیشكی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە رۆژئاڤا.

لە راگەێندراوەكەی كۆبانێ-دا هاتوە "سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیوەست بە ووڵامدانەوەی خێرا بۆ ناردنی شارەزایانی پزیشكی لەپێناو ئەنجامدانی پشكنینی  كۆرۆنا و هەوڵدانی بۆ ناردنی شارەزایانی زیاتر بۆ پشتیوانیكردنمان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو پەتایە".

ئەوەش لەكاتێكدایە تا ئێستا لە ناوچەكانی رۆژئاڤای كوردستان هیچ حاڵەتێكی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا رانەگەێندراوە و لە بەرامبەردا بە سوریا 25 حاڵەتی توشبون و دو حاڵەتی گیانلەدەستدان هەیە، پێنج توشبوی ئەو ووڵاتەش چاكبونەتەوە.

Paylas: