مهسرور بارزانی بهردی بناغهی گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر دادهنێت
پەیامی کورد... مهسرور بارزانی بهردی بناغهی گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر دادهنێت
ئهمڕۆ به ئامادهبوونی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، بهردی بناغهی گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر له نزیك ههولێر دادهنرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/5/2023، به ئامادهبوونی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، بهردی بناغهی گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر له نزیك ههولێر دادهنرێت، لهوبارهیهوه فهرمانگهی میدیا و زانیاری بڵاوی كردووهتهوه كه وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "وێستگهكه دەبێتە گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان و عێراق."
کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی تەمەنیدا چەندین هەنگاوی گەورەی بۆ پاراستنی ژینگە و کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنیەکانی وزەی سووتێنەری وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا هەڵگرتووە.
توانای بەرهەمهێنانی ئەو وێستگەیە، 25 مێگاوات کارەبایە و ژمارەیەکی زۆر پەنەڵ لەخۆ دەگرێت و دەکەوێتە گوندی منارەی دەوروبەری هەولێر، وێستگەکە ژینگەدۆستە و ئەو کارەبایەی بەرهەمیدەهێنێت بە تۆڕی کارەبای نیشتمانی دەبەسترێتەوە.
"ئێستا 20٪ بۆ 30٪ـی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان لە وزەی خۆرە" و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دەیەوێت ڕێژەکەی بەرزتر بکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش پڕۆژەی هاوشێوە جێبەجێ دەکات.
گوژمەی پڕۆژەکە 100 ملیۆن دۆلارە و ڕووبەرەکەی 590 دۆنم زەوییە و لەماوەی ساڵێکدا کارەکانی تەواو دەکرێت و هەوڵدەدەن بەزوویی دروستبکرێت.
لە هەرێمی کوردستان، "دوو وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای بەخۆر هەیە"، کە توانای بەرهەمهێنانی 3 مێگاوات کارەبایان هەیە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە حکوومەت بڕیاریداوە وێستەگەیەکی بەرهەمهێانی کارەبا "بە گوژمەی 235 ملیار دینار و توانای بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات کارەبا" لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دروست بکا.