مه‌سرور بارزانی لە گەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد کۆبووه‌وه
پەیامی کورد... مه‌سرور بارزانی لە گەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد کۆبووه‌وه
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له یه‌كه‌میان دیداریدا دوای گه‌یشتنی به ئیمارات، له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیمارات و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و حاكمی میرنشنی دوبه‌ی كۆبووه‌وه.
ئەمڕۆ یەکشەممە 12/2/2023، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دوبەی لە ئیمارات، لەگەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی كۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە شێخ حەمدان بن محەمەد بن ڕاشد جێنشینی دوبەی و ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسانی باڵای ئیمارات ئامادەی بوون، برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات تاوتوێ کرا.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی لە چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بە تایبەتی لە بواری ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان.
شێخ محەمەد بن را‌شد، خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان دەربڕی و خواستی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنەی لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.