TR KU SO
FB X
Kurdistan

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داکۆکی لە پێکەوە ژیان دەکات

📅 16 Eylül 2019 20:17

 سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە یادى 50 ساڵەى کۆمەڵکوژیى گوندى سۆریای ده‌ڤه‌ری زاخۆ، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌و تاوانە قێزەوەنە، داکۆکی لە چەسپاندنی بەهاكانی پێکەوە ژیانی نەتەوەیی و ئایینی لە ھەرێمی کوردستان دەکات لە پێناو دادپەروەری و یەکسانی گشت هاوڵاتیان.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا كه‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت: " له‌ شەستەکانی سەدەی رابردوو، رژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ تاوانێکی گەورەی لە گوندی سۆریای سەر بە پارێزگای دھۆک ئەنجامدا کە لە ئاکامدا دەیان هاووڵاتی سڤیلی مەسیحی کلدانی ئاشوری سریانی و موسڵمان بونە قوربانی" له‌م بۆنه‌یه‌شدا سڵاو ودروودی بۆ گیانی هەموو شەهیدانی کوردستان ناردووه‌.

ساڵى 1969 ڕژێمى بەعس كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌نجامدا و به‌و هۆیه‌وه‌ نزیكه‌ی 40 ژن و پیاو و منداڵی مەسیحى و موسڵمانی شه‌هید كرد و زیاتر لە (20) کەس بریندار بوون.

Paylas: