TR KU SO
FB X
Kurdistan

منداڵێکی کار لە کرماشان گیانی لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 10 Ağustos 2022 18:39

پەیامی کورد... منداڵێکی کار لە کرماشان گیانی لە دەست دا

منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ، خەڵکی شاری گیەڵان لە پارێزگای کرماشان لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی کار بوو و گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی هەنگاو ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵی خەڵکی شاری گێڵان سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی “ئەمیر ڕەزا پەرهوودە” کە بەهۆی هەژاری بنەماڵەکەیەوە ناچار کرابوو لە کارگەیەکی شیرینی کار بکات، لە کاتی کارکردن لە ناو ئاسانسۆر گیری خواردووە و گیانی لە دەست داوە.

ناوبراو کاتێک بە مەبەستی هێنانی شیرینی بۆ دووکانی شیرینی فرۆشەکە چووبووە کارگەکە کە لەقاتی سەرەوە بووە، لە ناو ئاسانسۆرەکە گیری خواردووە و گیانی لە دەست داوە.

جێی ئاماژەیە کە حەفتەی ڕابردووش منداڵێکی کاری خەڵکی بۆکان بە ناوەی “ماردین سەلامەتیان” تەمەن ١٠ ساڵ کە لە کاتی کار کردن لە میکانیکییەک بەهۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە جەستەی سووتابوو، گیانی لە دەست دا.

سەرەڕای بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی ئێران بەنیسبەت کۆنڤانسیۆنی مافەکانی منداڵان و هەروەها جاڕنامەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆماری ئیسلامیی ئێران هەتا ئێستا هیچ کردەوەیەکی ئەرێنی لەڕاستای دەستەبەرکردنی مافە سەرەتایییەکانی منداڵان وەکوو مافی خۆراک، پەروەردە و ئیستانداردە تەندروستییەکان هەڵنەگرتووە.

Paylas: