TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئایا مووچە ڕەوانەی هەرێم دەکرێت ؟؟؟

سارا
Yazar
📅 24 Mart 2020 14:52

پەیامی کورد     ...    نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌غداد رایگه‌یاند، واژوو له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ به‌غداده‌وه‌ كراوه‌، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ته‌واوی پاره‌كه‌ ده‌گاته‌ هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆش كاریگه‌ری له‌سه‌ر درووست ناكات.

فارس عیسا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌غداد راگه‌یاند، له‌لایه‌ن فوئاد حسێن، وه‌زیری دارایی عێراقه‌وه‌ واژۆ له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌، له‌ ئێستاشدا چه‌ند كارێكی ڕۆتیناتی ماوه‌ و له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا، ته‌واوی پاره‌كه‌ ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت. 

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ عێراقیش ئاماده‌كاری بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌ژێر كۆمه‌ڵێك رێوشوێن و رێكاری خۆپارێزیدا ده‌ستیپێكردوه‌، بۆیه‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ، كاریگه‌ری ناردنی پاره‌كه‌ و دابه‌شكردنیشی درووست ناكات.
سه‌باره‌ت به‌دواكه‌وتنی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌ مانگه‌كانی رابردوو، له‌ ١٧-٢٠ی مانگ، ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرا، فارس عیسا ره‌تیكرده‌وه‌، ناردنی پاره‌كه‌ دواكه‌وتبێت و ووتی، "له‌عێراقیش له‌م چه‌ند رۆژه‌دا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت".

Paylas: