مووچەی پەرلەمانتار و وەزیرەكانی عێراق بەڕێژەی ٣٠% كەمكرایەوە
پەیامی کورد ... مووچەی پەرلەمانتار و وەزیرەكانی عێراق بەڕێژەی ٣٠% كەمكرایەوە
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دوای پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق رایگەیاند، پڕۆژەیاساكە تەنها دەستی بۆ مووچەی پلە باڵاكان بردووە، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیش رایگەیاند، مووچەی پەرلەمانتار و وەزیرەكانی عێراق بەڕێژەی ٣٠% كەمكرایەوە.
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پڕۆژەیاسای بودجە خراوەتە بەردەستی لایەنە سیاسییەكان و هەموویان پشتگیری ڕێكارەكانی حكومەتیان كردووە و پڕۆژەكەش تەنها دەستی بۆ مووچەی پلە باڵاكان بردووە.
هەروەها عادل ڕوكابی، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، لەپڕۆژە یاساكەدا ٤٠%ی مووچەی سێ سەرۆكایەتییەكە بڕدراوە، هاوكات موچەی پەرلەمانتار و وەزیرەكانیش بەڕێژەی ٣٠% كەمكراوەتەوە.
عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراقیش ڕایگەیاند، گۆڕانكاری لە نرخی دۆلار بۆ پاراستنی ئابوری عێراق بووە و جیاوازی داهاتی گۆڕانكاریی نرخی دراو دەدرێت بەچینە هەژارەكانی كۆمەڵگە، بودجەش هەنگاوی یەكەمە بەرەو ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوی چاكسازی ئابوریی.