TR KU SO
FB X
Kurdistan

مووڵەتی كردنەوەی باخچەی منداڵان ‌و قوتابخانە ‌و پەیمانگە ئەهلییەكان ڕاگیرا

سارا
Yazar
📅 24 Temmuz 2019 20:46

پەیامی کورد    ...    وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نوسراوێکدا بڕیاریدا پێدانی مۆڵەت بە كردنەوەی باخچەی منداڵان ‌و قوتابخانە ‌و پەیمانگا ئەهلییەكان رابگرێت.
لە نوسراوێکدا کە واژۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە تیایدا هاتوە، "پاڵپشت بەو دەسەڵاتانەی پێماندراوە، بڕیارماندا بە راگرتنی مووڵەت بە كردنەوەی باخچەی منداڵان ‌و قوتابخانە ‌و پەیمانگا ئەهلییەكان.
نوسراوەکە دوێنێ سێشەممە واژۆکرداوە و تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، لە رۆژی دەرچونی ئەم بڕیارەوە گشت مامەڵەکانی تایبەت بەم بابەتە رادەگیرێت.

Paylas: