موسلیم داوا له‌هه‌موو حزبه‌كانی باشووری كوردستان ده‌كات یه‌كبگرن
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك و هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە رایده‌گه‌ێنێ، حزبه‌كانی باشووری كوردستان یه‌كبوونایه به‌رگریكردن له‌كه‌ركوك زۆر له‌عه‌فرین مه‌زنترو به‌هێزتر ده‌بوو.
ساڵح موسلیم، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك (ته‌ڤده‌م) رایگه‌یاند:حزبه‌كانی باشووری كوردستان یه‌كبوونایه به‌رگریكردن له‌كه‌ركوك زۆر له‌عه‌فرین مه‌زنترو به‌هێزتر ده‌بوو.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێ: ده‌بێت پێشمه‌رگه هێزێكی نه‌ته‌وه‌یی بێت شه‌ڕ له‌پێناوی ته‌واوی كوردستاندا بكات.
موسلیم داواش له‌هه‌موو حزبه‌كانی باشووری كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات كه كێشه‌كانی ناوخۆیان چاره‌سه‌ر بكهنو یه‌كبگرن، ده‌شڵێ ، بڕوام وایه ئه‌و دووبه‌ره‌كی‌و ناكۆكییه‌ی له‌باشووری كوردستان هه‌یه، ده‌ستی دوژمنانی كوردی تێدایه.