ئەمریکا: دژی ئێران هێزمان لە شنگال دانەناوە
هاوپەیمانی دژی داعش بە سەرۆكایەتی ئەمریكا، لهڕوونكردنهوهیهوكدا ڕایگەیاند، جوڵاندنی هێزەكانی بەرەو شەنگال دژی ئێران نییە و بنکەی سەربازی هەمیشەیی لە قەزاکەدا دانامەزرێنین.
بەرپرسێکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش ڕایگەیاند، ئامانج لە جێگیرکردنی هێزێکی ئەمریکی لە قەزای شەنگال پشتیوانیکردنە لە شەڕی دژ بە داعش لە عێراق و سوریا و بنکەی سەربازی هەمیشەیی لە قەزاکەدا دانامەزرێنن.
تۆماس ڤێڵ بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ماڵپەڕی The Regionی ڕایگەیاندووە: هێزەکانی هاوپەیمانان لە نزیکەوە لەگەڵ عێراقی هاوپەیمانیدا هەماهەنگی دەکەن بۆ قۆناغی داهاتووی ئۆپراسیۆنی دژ بە داعش لەسەر سنوری نێوان عێراق و سوریا و ڕۆژهەڵاتی دۆڵی فوڕات، بۆ تێکشکاندنی ئەو چەکدارانەی داعش کە لەو ناوچەیەدا ماون".
ڕاشیگەیاندووە: هیچ پلانێک نیە بۆ پێکهێنانی بنکەی سەربازی هەمیشەیی ئەمریکا یان هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا و سەرجەم بنکە سەربازییەکان کاتین و هەریەکەو بۆ ئەرکێکی تایبەتی لە شەڕی دژ بە داعشدا دروستکراون.
ئاماژەی بەوەش کردووە هەموو بنکە سەربازییەکانیان لە عێراق لە ژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتی عێراقدان و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە بەڕێوەدەبرێن.
ڤێل هەروەها دەڵێت: جوڵاندنی ئەو هێزە بۆ شەنگال بۆ هەمیشە نییەو بەهیچ شێوەیەك دژی ئێرانیش ئەو هێزانەمان لەوێ دانەناوە.
وتیشی: ئێمە لە رۆژی دەستپێكردنی ئەو ئۆپەراسیۆنە كە لە 1ی مانگی رابردوەوە دەستمان پێكردووە بە روونی ئەوەمان ئاشكرا كردووەو شتێك بەناوی بنكەی هەمیشەیی ئەمریكا لەو ناوچەیە نییە.