ئەمریکا سێ سەرکردەی کوردی ڕێکخراوی ئەلقاعیدەی خستە لیستی تیرۆرەوە
پەیامی کورد ... ئەمریکا سێ سەرکردەی کوردی ڕێکخراوی ئەلقاعیدەی خستە لیستی تیرۆرەوە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سێ کوردی وەک سەرکردەی "بەتالیۆنی کوردیی رێکخراوی قاعیدە" راگەیاند و خستنیه لیستی تیرۆرهوه.
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ناوی ئەو سێ کەسەی ئاشکراکردوە و دەڵێت "پۆلێنکردنی ئیسماعیل فوئاد رەسول ئەحمەد، فوئاد ئەحمەد نووری ئەلشەخان و نیعمەت حەمە رەحیم حەمە شەریف وەک سەرکردەی بەتالیۆنی کوردیی رێکخراوی قاعیدە رادەگەیێنم کە گروپێکی سەر بە قاعیدەیە لە سنوری نێوان ئێران و عیراق چالاکی ئەنجام دەدات".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هیچ زانیارییەکی زیاتری لەبارەی ناسنامەی ئەو سێ کەسەوە نەخستووەتەڕوو.
ئەمڕۆ سێشەممە لە نوێترین لێدوانیدا پۆمپیۆ رایگەیاند "ئێستا بارەگای نوێی قاعیدە لە ئێرانە" و ئەو وڵاتەش بەوە تۆمەتباردەکات کە دەستی هەبووە لە هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر بۆسەر دوو تاوەرە بازرگانییەکەی وڵاتەکەی، دەشڵێت، ئێران "بۆ قاعیدە بووە بە ئەفغانستان".