کۆمسیۆن: لەهەرێم: (٢١٠) هه‌زار كه‌س به‌شداری له‌ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌كه‌ن
بەوتەی جێگری کۆمیسۆن هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە (٩٩) بنکەی تایبەتدا دەنگدەدەن و زیاتر لە (٢١٠) هەزار کەسیش مافی دەنگدانیان هەیە.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕزگار حەمە، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران راگەیاندووە، کە ئەمڕۆ (١٠)ی ئایار، زیاتر له 943 هه‌زار و 639 كه‌س له كه‌رتی ئه‌منی و سه‌ربازی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه كه سوپا و پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ناوخۆ و دژه‌تیرۆر و هێزه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
باسی لەوەشکرد، کە لەو رێژەیەش زیاتر لە 210 هەزار کەس لە هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ و دژە تیرۆرە.
ئەو بەرپرسیەی کۆمسیۆن ئاشکراشیکردووە، کە لە هەموو عێراقدا هەزار و 79 بنکەی دەنگدانی تایبەت هەیە بۆ دەنگدەرانی تایبەت لە 21 وڵاتی جیاوازدا و لەو رێژەیەش 99 بنکەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان دانراوە.
پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەکان، لە کاتژمێر (٧) بەیانی ئەمڕۆوە دەستی پێکردووەو بڕیارە تا کاتژمێر (٦)ی ئێوارە بەردەوام بێت.