کۆمسیۆن، ئەنجامی سکاڵاکان لەسەر هەڵبژاردن بڵاودەکاتەوە
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشکرایکرد، کە ده‌نگی (١٠٣) وێستگه‌ی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه.
بەپێی راگەیندراوێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کە ئـەمڕۆ دووشەممە بڵاوکراوەتەوە، له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی (١٢)ی ئایاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، چوار هه‌زار و (٣١٦) سكاڵا له‌سه‌ر ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌ت و ده‌ره‌وه تۆماركراون، کە له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له سكاڵاكان، ده‌ركه‌وت (٣٣)یان سكاڵای سوورن".
هەر لەراگەیندراوەکەدا ئاشکراشکراوە، کە لە ئەنجامی سکاڵاکان دەنگی (١٠٣) وێستگەی دەنگدان رەتكراونەتەوە كە دابەشبووە بەسەر هەرپێنج پارێزگای ( هەولێر، ئەنبار، بەغدا، سەڵاحەددین و نەینەوا) و دەنگەکانیان هەڵوەشێنراونەتەوە.
جێی ئاماژەیە، (١٢)ی ئایاری ئەمساڵ، پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، دواتریش چەند لایەنێک تانەیان لە هەڵبژاردنەکانداو پێیان وابو کە سندوقی ئەلیکترۆنی دەنگدان هاککراوەو لەو رێگەیەشەوە ساختەکاری زۆر کراوەو پاشان هەر ئەو لایەنانە چەندین سکاڵایان لەکۆمسیۆن تۆمارکردو هەروەها داواشیانکرد کە دەنگەکان دووبارە بەدەست هەژمار بکرێنەوە.