کۆمسیۆن: کاتژمێرێکی دیکە ئەنجامەکان بڵاودەکرێنەوە
بەوتەی جێگرى سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، جیاکردنەوەی پرۆسەی دەنگدان دەستیپێکردووەو تا كاتژمێرێكى دیكه رێژه‌ى بهشدارىکردنی هاووڵاتیان لە سه‌رتاسه‌رى عێراق رادەگەیەنن.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رزگارى حاجى حه‌مه، رایگەیاندووە، کە "له ناوه‌ند و وێستگه‌كانی دەنگدان ده‌ست بهجیاكردنهوهى ده‌نگه‌كان كراوه، لەئێستاشدا سه‌رقاڵى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانین".
دەشڵێت، "كاتژمێرێكى دیكه كۆمسیۆن رێژه‌ى به‌شدارى سه‌رتاسه‌رى عێراق بڵاوده‌كاته‌وه، بەڵام كاتیان بۆ راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كان دیارینه‌كردووه".
کاتژمێر (٧)ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (١٢)ی ئایار، بنکەکانی دەنگدان بەڕووی دەنگدانی هاووڵاتیان کرایەوە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاشکرایکرد کاتژمێر (٦)ی ئێوارەی ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدان بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی کۆتاییهات و بنکەکانی دەنگدان داخران