TR KU SO
FB X
Kurdistan

کانی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە

Navas Jan
Admin
📅 21 Şubat 2022 02:00

پەیامی کورد... کانی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە


خانمە هونەرمەندی کورد کانی سبەینێ بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک-ەوە گۆرانییەک بەناوی «زمانی دایک» بڵاو دەکاتەوە.

کانی لە پەیامێکی ڤیدیۆیی کورتدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکەی هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی زمانی دایک و هەر بەو ناوەشەوەیە.

کانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت، «مرۆڤ کاتێک شادن یان خەمبارن، هۆشیارن یان مەستن بە زمانی خۆی دەدوێت، ئەدی بۆ چی زمانی من دەبەستن».

ئەو خانمە هونەرمەندە دەشڵێت، دەمانەوێت بەم بەرهەمە زمانی دایک پیرۆز بکەین و گۆرانییەکەشی پێشکەش بەو مرۆڤانە دەکات کە وەکوو خۆی دەڵێت، «ناتوانن بە ئازادی لەنێو خاکی خۆیان بەزمانی دایک بدوێن».

Paylas: