چەن بەرپرسێکی سوپای قودس " عەلی باپیر " یان بۆ تەلقین و ڕێنمایی بردووە بۆ شیمالی ئێران
به‌رپرسێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان چه‌ند وێنه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ ساڵی ڕابردوو عه‌لی باپیر ئەمیری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له باكووری ئێران له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی سوپای قودسی ئێران كۆبووه‌ته‌وه.
ئیحسان عه‌لی عه‌بدۆلعه‌زیز به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان و كوڕی ڕابه‌ری كۆچكردووی حیزبه‌كه له لاپه‌ڕه‌ی فەرمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك چه‌ند وێنه‌یه‌كی عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڵاوكردەووه كه له‌گه‌ڵ دوو كه‌س له باخچهیهكدان و سه‌رقاڵی قسه‌كردنن، ئەم به‌رپرسه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی زانیاریی سەبارەت بە وێنه‌كان ئاشكرا ده‌كات.
نووسیویه‌تی" ساڵی پار لە جەژندا " مەلای ئاخرزەمان " ون بوو،وامانزانی ئاخۆ لەکام کوێرە لادێی کوردستان ،لەگەڵ هەژاران و کەمدەرامەت و خەڵکی خەفەتباری کوردستان جەژن دەکات".
هەروەها نووسیویه‌تی"بەڵام سەربازە ونەکانمان کەشفیان کرد کە لەگەڵ چەند بەرپرسێکی سوپای " قودس " ی ئێران ،بۆ تەلقین و ڕێنمایی تازە بردوویانە بۆ شیمالی ئێران بۆئەوەی بە مێشکێکی ساف و تەوجیهاتی تازە بینێرنەوە بۆ ئەم کوردستانە خێرلەخۆ نەدیوە و خەڵکە سادە و دڵپاکەکەی لە خشتە بەرێت ،هەمیشە وەک تابوری پێنج نەهێڵن ئەم میللەتە بەئامانج و مافە ڕەواکانی بگات و بیکەنە مایەی زیاتر قوڵکردنەوەی دوو بەرەکی یەکان وفیتنەو ئاژاوەی لایەنە سیاسییەکان".