TR KU SO
FB X
Kurdistan

نۆبڵی ئاشتی بەخشرایە " نادیا مۆراد "

سارا
Yazar
📅 11 Aralık 2018 01:24

کچە کوردی ئەزیدی نادیا مۆراد وەکوو هەڵبژێردراوی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠١٨ دەستنیشانکرابوو ، ئەمڕۆ ١٠ی دێسەمبەری ٢٠١٨ لە مەراسمێکی تایبەتدا لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج خەڵاتەکەی پێبەخشرا .

" نادیا مۆراد " و " دێنیز مۆکڤێگێ " خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠١٨ یان لە مەراسیمی پێشکەش کردنی خەڵاتەکان ، خەڵاتی خۆی لە ئۆسلٶ پایتەختی نەرویج دا وەرگرت .

نادیا مۆراد کچە کوردی یەزیدی لە ساڵی ٢٠١٤دا لە لایەن تێرۆریستانی داعش دا ڕفێندرابوو دواتر ڕزگار کرا . نادیا لە ساڵی ٢٠١٥ دا لە چوارچێوەی پڕۆگرامی کۆچ و کۆچبەران چووە ووڵاتی ئاڵمانیا لە کانوونی ساڵی ٢٠١٥ دا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ووتارێکی پێشکەش کردبوو و لە ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٦ دا بوو بە باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوەیەکگرتووەکان . هەروەها لە ساڵی ٢٠١٦ دا خەڵاتی ساخارۆی کە لە لایەن پەرلەمانی ئەورووپاوە دەدرێت وەرگرتبوو و ساڵی ٢٠١٨ ش خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەرگرت .

ئەم خەڵاتە بە بۆنەی " هەوڵدانەکانی ئو بۆ بە کۆتایی پێهاتنی بە کار هێنانی تووند و تیژی کەسی وەک چەکێکی شەڕ"  پێدرا .  

Paylas: