نابێت له هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراقدا ده‌ست بۆ مافه‌كانی كورد ببرێت
پەیامی کورد ... کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی هات و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیارێكی هاوبه‌شیان دا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌مواركردن و گۆڕینی ده‌ستووری عێراق و مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5/11/2019 به سه‌رپه‌رشتی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و به ئاماده‌بوونی ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان و مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر کۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی ئێستای عێراق به‌گشتی و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراقی فیدرال خرایه به‌ر باس. له‌مباره‌یه‌وه هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه كۆك بوون له‌سه‌ر به‌وردی چاودێریكردنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی گه‌لانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تی دووپاتیان کرده‌وه که زۆربه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی هه‌ن به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستووره‌وه دروست بوون، بۆیه هه‌مووان كۆك بوون که هه‌ر هه‌موارێکی ده‌ستوور ده‌بێت مافه ده‌ستووری و یاسایی و ئیدارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پێکهاته‌کانی عێراقی تیایدا پارێزراو بێت.
كۆبوونه‌وه جه‌ختی كرده‌وه كه هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دۆخ و پێشهاته‌کانه‌وه له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا ده‌بن و به شێوه‌یه‌کی ده‌وری کۆده‌بنه‌وه.